تایبەتمەندی
سیستەمی بەڕێوەبردنی ڕێستورانت-فاستفود

بەشێک لە تایبەتمەندیەکانی سیستەمی بەڕێوەبردنی (دەیتابەیسی) ڕێستورانت-فاستفود و کافتریا و قاوەخانە و چاییخانە:
ناتەوێت بیخوێنیتەوە ؟ ئاساییە کلیک لێرە بکە با بە ڤیدیۆ بۆت ڕوون بکەینەوە.
١- سیستەمەکە دوو ڕۆڵە واتە ئەدمین و بەکارهێنەر ئەدمین دەسەڵاتی تەواوی هەیە بەڵام بەکارهێنەر ناتوانێت هەموو بەشەکان ببینێت.
٢- لە سیستەمەکەدا دەتوانیت بە دڵی خۆت مێز زیاد و کەم بکەیت بە ئاسانترین شێوە تەنها لەڕێی بەتنەوە بە یەک کلیک.
٣- بە کلیککردن لەسەر داواکاری دەچێتە بەشی فرۆشتن کە لەو بەشەدا
هەموو خواردن و خواردنەوە و بابەتەکانی ناو ڕێستورانتەکەت یان کافێیەکەت بە وێنەوە جیاکراونەتەوە بەپێی کاتیگۆری واتە جۆری بابەتەکان.
٤- دەتوانی ڕاستەوخۆ واسڵی بکەیت و پسولەکە پرێنت بکەیتەوە یاخوود بەجێی بێڵیت تا کڕیارەکانت دەڕۆن ئەوکات واسڵکردن ئەنجام بدەیت.
٥- هەژمارکردنی پارەی باقی ماوە کە ئەمەش ئاسانکاریە و پێویست ناکات حیسابی بکەیت.
٦- پرێنتکردنی پسولە بە هەموو قەبارەیەک هەر لە ئەیفۆڕەوە تاکوو پرێنتەری POS ی بچووک.
٧- دیتنەوەی پسولەی فرۆشتن بەپێی : (ڕۆژانە-حەفتانە-مانگانە-ساڵانە).
٨- دیتنەوە و دەستکاریکردن و سڕینەوەی پسولەکان بە دڵی خۆت هەرکاتێک کە بتەوێت.
٩- زیادکردن و کەمکردنی کاتیگۆری بە دڵی خۆت بە ئاسانترین ڕێگا.
١٠- زیادکردن و کەمکردنی خواردن بە دڵی خۆت بە ئاسانترین ڕێگا.
١١- زیادکردن و کەمکردنی خەرجیەکانی ڕێستورانتەکەت بۆ ئەوەی بزانیت مەسرەفت چەندە.
١٢- درووستکردن و دیزاینکردنی جوانترین داشبۆرد بۆ سیستەمەکە بۆ ئەوەی بە ئاسانی و لە یەک شوێن
بتوانی تەواوی زانیاریەکان لەسەر سیستەمەکەت ببینیتەوە وەک فرۆشتنەکان و خواردنەکان و هتد...
١٣- پاراستن یاخوود هەڵگرتنەوەی سیستەمەکەت و زانیاریەکانی ناوی بە ئاسانترین ڕێگا تەنها بە یەک کلیک.
١٤- دیتنەوە و زیادکردن و کەمکردنی بەکارهێنەرەکان و گۆڕینی ڕۆڵەکانیان بە ئاسانترین ڕێگا.
١٥- جیاکردنەوەی وەسڵ و فرۆشتن و ژمارەی داواکاریەکانی ئەو شوێنانەی ئیشتراکت لەگەڵ کردوون وەک : تەڵەبات و ئەپڵیکەیشنەکان.
١٦- وەرگرتنی مینۆی ئۆنڵاین بە دیاری دوای دانانی سیستەمەکە (Online Menu) کە بە شێوەی QRCode دادەنرێت. دەتوانی لە بەشی مینۆی ئۆنڵاین بیبینیت.
١٧- بۆ دیتن و زانینی تەواوی تایبەتمەندیەکان سەردانی پەیجی ئینستاگرام بکەن Kurd.Code یان کەناڵی یوتیوبەکەمان Muhamad Surchy.

ئامادەین بۆ درووستکردنی جۆرێکی تایبەتی ئەپڵیکەیشن بۆ مەندووبەکان(بریکاری فرۆشتن) کە کارەکانیان زۆر زۆر ئاساندەکات
ئەویش بە دروستکردنی پردێکی پەیوەندی لەنێوان خۆیان و کڕیارەکانیان
بۆ دیتن و زانینی تەواوی تایبەتمەندیەکان سەردانی پەیجی ئینستاگرام بکەن Kurd.Code یان کەناڵی یوتیوبەکەمان Muhamad Surchy.
گرنگترین خاڵەکان:
١- کارکردنی سیستەمەکانمان بەشێوەی ئۆنڵاین و ئۆفڵاین واتە بە دڵی خۆتە هەرکاتێک ویستت دەتوانیت بیگۆڕیت
٢- کارکردنی سیستەمەکانمان لەسەر هەموو ئامێرەکان (مۆبایل-ئایپاد-کۆمپیوتەر-…).
چۆن سیستەمەکانی ئێمە جیادەکرێنەوە لەوانەی ئێستای بازاڕ ؟
جیادەکرێنەوە بە هەبوونی باشترین کوالێتی وە گوونجاوترین نرخ، زۆرترین کار لە یەک کاتدا.

YouTube Instagram Telegram Facebook
کۆگا ڕێستورانت ئیکۆمێرس داواکردنی ئۆنڵاین مینۆی ئۆنڵاین پارە بەدەستبێنە جیاکەرەوەکان